KMMK:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە به KMMK, پێنجشەمە 21ی ڕەشەممەی 2720ی کوردی، پەیام شەریفی 19 ساڵ، کوڕی ئیقبال خەڵکی سنوقور-ی پارێزگای کرماشان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێگای ئاماژەیە، کە 25 ڕۆژ پێش ئێستا لەسەر پێداگریی بنەماڵەکەی ناچار بە رۆیشتن بۆ سەربازیی کرابوو.
ناوبراو چەندین جار وبە بەردەوامی گوتبووی کە ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە و لە کۆتاییدا لە سەربازگەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵهاتووە و هەر ئەو ڕۆژە بە هۆی پێداگری بنەماڵەکەی لەسەر گەڕانەوە بۆ ناو سەربازگە خۆی هەڵواسیووە و گیانی لە دەست داوە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان