‌بانە؛ کۆلبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

KMMK:

پێنجشەمە 21ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی «جەبار عارفی» 21 ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگە ژاڵ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگە ژاڵ ــی بانە، تەقە لە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە گیانی لە دەست ئەدات.

جێی ئاماژەیە کە تەرمی ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیوبی شاری بانەیە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی مالباتەکەی نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: