شنو؛ هاوڵاتییەک بۆ جاری دووهەم دوای ئازادکردنی دەسبەسەرکرا

KMMK:

چوارشەمە 20ی ڕەشەممەی 2020ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ئاوات محەمەدپوور بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو کە پاش دەستبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ و پاشان گەڕێنراوەتەوە زیندانی سوپای پاسداران لە شاری شنۆ.

دوای بەدواداچوونی ماڵباتی ئاوات محەمەدپوور، توانییان منداڵەکەیان ببینن و رایانگەیاندووە، کە کاریگەری و شوێنی لێدانەکەیان لە سەر روومەتی بینیوە.

شایانی باسە کە باوکی ئاوات محەمەدپوور پاش بیستنی هەواڵی دووبارەی دەسبەسەرکردنەکەی تووشی جەڵدە بووە.

ئاوات محەمەدپوور، پێشتر لە 11ی ڕێبەندا لەگەڵ حسێن محەمەدپوور لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرابوو و دوای تەواوبوونی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان