KMMK:
سێشەمە 19ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی «جەمیل ئەحمەدپور» خەڵکی گوندی حەوتاشی شارستانی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگە ژاڵ تەقە لە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار دەبێت.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین بەڕێ کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو نەزانراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان