تەقەی ھێزە سەربازیەکان برینداربوونی کاسبکارێکی لێکەوتەوە

KMMK:
ھەینی 14ی رەشەمەی 2720ی کوردی، «قوباد نیک نام» کاسبکار و خەڵکی گوندی «ماسیەرە کۆن» سەر بەشاری سەقز لە نزیک گوندی «ناوخاس» بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە سەربازیەکانی ئێران بریندار کرا.
ناوبراو لە سەر رێگەی بستامی بۆ گوندی ناوخاس لە کاتی تێپەڕاندن بووە و بە بێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن ھێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناوچە بەشێوەی راستەوخۆ تەقەی لێکراوە.
بە پێی وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان؛ ھێزە سەربازیەکانی ئێران ناوبراویان بە گومانی ھەڵگرتنی شتومەکی نایاسایی کردوەتە ئامانج. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە ھیچ شێوەیەک شتومەک لە ناو ترۆمبێلەکەی نەبووە و ئەم ھێزە دەیانتوانی بە بێ بەکارھێنانی چەک ناوبراو رابگرن.
قوباد نیک نان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز گوازراوەتەوە و لە ژێر چارەسەری پزشکیدایە، بە پێی زانیاری گەیشتوو، دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگر راگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: