KMMK:
دووشەممە 18ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی چالاکی مەدەنی، ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەیی “وڵات” لە لاەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
ئەم چالاکە ژینگەپارێزە، 23ی ڕەزبەری 2719ی کوردی، هاوڕێ لە گەڵ سێ چالاکی مەدەنی دیکە خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی ژاکاو ئیسمایل پوور، هومەن ئەمینی و شاهۆ خزری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوون.
ناوبراو لە لایەن لقی 101ی دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە دوو ساڵ زیندان حوکم درابوو.
ئەو تۆمەتانەی پێی دەستبەسەر کراوە ” تێکدانی ئاسایشی گشتی و بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتێ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان لە ڕۆژاوا و چالاکی ژینگەپاریزی” ڕاگەیەندراوە.
سمکۆ مەعرووفی پاش ڕاگەیاندنی حوکمەکەی بە دانانی بارمتە و سێ کەسەکەی دیکەش بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان