کوشتنی ژنێک و خۆکوژی هاوڵاتییەکی دیکە

KMMK:

بە گوێرەی زانیارییەکانی KMMK، سێشەمە 19 ڕەشەمەی 2720ی کوردی، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان بە ناوی «سینا کەریمی» خەڵکی گوندی «کانی پان»ی دیۆلان، لە رێگەی خۆکوژیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نەزانراوە.
هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێک بە ناوی «عەزیزە حەقی»، 33 ساڵان، کچی محەمەد، خەڵکی گوندی بادەکی سەربە شارستانی ورمێ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە. ناوبراو دایکی چوار منداڵە.

شووکردنی زۆرەملێ ، هەڵاواردنی ڕەگەزی ، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان ، هەژاری و بێکاری بەشێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژین لە کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: