کرماشان؛ سێ هاوڵاتی بە شێوەی کاتی ئازاد کران

KMMK:
دووشەمە 18ی رەشەمەی 2720ی کوردی، سێ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە نێوەکانی “ئیسماعیل موریدی، نبی اللە محمدی و هیدایەت سەیدزادە” خەڵکی سەڵاسی باوەجانی نێردران بۆ مورەخەسی.
جێگای ئاماژەیە، ئەم سێ هاوڵاتییە لە رێکەوتی 7ی جۆزەردانی 2718 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەربە سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران، دەستبەسەر و دوای کۆتایی هاتنی قۆناحی لێپێچینەوە، راگوێزی گرتووخانەی ئێران لەکرماشان کران.
شایەنی باسە، ئەم هاوڵاتییانە لەلایەن لقی چواری دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی کوردی دژبەری ئێران هەرکام بە 10 ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم دران و لەلقی 9 دادگای پێداچوونەوە سزاکەیان وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان