عەزیمە ناسری بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK ، یەک شەممە 17ی رەشەممەی 2720ی کوردی، عەزیمە ناسری خەڵکی شاری بۆکان پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی دادوەری بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە, ناوبراو لە رێکەوتی 20ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو و لە رێکەوتی 15ی رێبەندان بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ئێران لەشاری ورمێ گوازرابوەوە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بە ناوبراوەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: