تەقەی هێزە چەکدارەکان و سەرما مردنی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە

KMMK:

چوارشەممە 13ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک لە ناوچەی ســنوور نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارکانی سپای پاسدارانی ئێران گیانی خۆی لە دەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچەی سنووری چالدێران سەرما بردیەوە و گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە 13ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی” ئیبراهیم محەممەد پوور” خەڵکی گوندی قەرەجۆران، سەر بە چالدێران، لە بەرزاییەکانی ورمێ بەهۆی سەرمابردنەوە گیانی لە دەست دا.

لە هەواڵێکی دیکەدا هاوکات لە ناوچەی سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بە ناوی “وەزیر محەممەدی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی خۆی لە دەست دا.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی هەرێمی وەزیر محەممەدی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵیشە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان