دوو هاوڵاتی لە سەقز دەسبەسەر کران

KMMK:
دوشەممە 11 ڕەشەممەی 2720 کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سۆران مۆعین دوست و ئەهوەن فروزان لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیی حکومەتی ئێران لە شارستانی سەقز دەسبەسەر کران.

جێی ئاماژەیە کە سۆران مۆعین دوست کوری رەحیم و ئەهوەن فروزان کوری ئیبراهیم خەڵکی گوندی”گۆرە قەلا”ی سەر بە شارۆچکەی”سەرشیو”ی شاری سەقزە.

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەکاتی دەسبەسەر کردنی ئەو دوو هاوڵاتییانە، هیچ فەرمانی دەستبەسەرکردن و فەرمانی دادوەرییان پێنەبووە و ئەو دوو هاوڵاتییەیان بە قسەی ناشرین کراونەتەوە ئامانج.

شایانی باسە کە پاش دەسبەسەرکردنیان، هێزەکانی ئەمنیەتی و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو دوو کەسەیان گواستووەتەوە بۆ شۆێنێکی نادیار و بەدواداچوونی مالباتەکانی دەسبەسەرکراوەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەوان بێ ئەنجام بووە.

بەهۆی نەبوونی حوکمی دەستبەسەرکردن، ئەو دوو هاوڵاتییە هیچ تۆمەتێکیان لەسەر ئاشکرا نەکراوە و لەمەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان