نەغەدە؛ هاوڵاتییەک ڕاکێشی زیندان کرا

KMMK:

یەکشەممە10ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ئەحمەد عەبدوڵڵا پوور هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بۆ کێشانی ماوەی حوکمە 5 مانگە زیندانییەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ڕاگوزرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێبەندانی 2718ی کوردی، لە لایەن دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار، 5 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و ڕۆژی شەممە 9ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، بۆ کێشانی ئەو حوکمە بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە عەبدوڵڵا پوور، ڕۆژی دووشەممە 19ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی حەوتیەک لەزیندانی نەغەدە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

ئەحمەد عەبدوڵڵا پوور بەتۆمەتی “هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری دەسەڵات” محاکمە کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان