KMMK:
هەینی8ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، گەنجێکی خەڵکی نەهران و نیشتەجێی ڕوانسەر بە ناوی “عادڵ مورادی” لە ڕێی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هـێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، عادڵ مورادی کارمەندی فێرکاری و پەروەردەی ڕوانسەر بووە کە لە ڕێی خواردنی حەبی برنج خۆی کوشتووە و لە کۆتاییدا ڕۆژی شەممە 9ی ڕەشەمە گیانی لە دەست داوە.
شیاوی باسه کە، عادڵ مورادی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی ڕوانسەر کێشەی ماڵی و ئابووری ڕاگەیەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان