KMMK:
شەمە 8ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی بێهزاد ئەدوایی، ئەکرەم (محەممەد) ئەدوایی، فەردین ئەدوایی و سیامەک ئەدوایی ڕاگوێزی گرتووخانەی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە مەریوان کران.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو، ئەو چوار هاوڵاتییە خەڵکی گوندی سلێنی هەورامان لە سەوڵاوان، کە مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و ئێستاکە بۆ بەردەوامی لێپرسینەوە ڕاگوێزی بەندیخانەی تایبەت کراون.
جێی ئاماژەیە کە سیامەک و ئەکرەم ئەدوایی لە 23ی بەفرانبار ، بێهزاد ئەدوایی لە 5ی ڕەشەمە و فەردین ئەدوایی لە 29ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران دەستەبەر کراون.
فەردین ئەدوایی پێشتریش لە ساڵی 2718 دەستبەسەر و دوایی یەک مانگ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.ناوبراو ساڵی 2719ەش بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە 6 مانگ زیندان سزا درابوو.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە هۆکاری گرتنی ئەو چوار هاوڵاتییە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە نەزانراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان