KMMK:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێژەی کوژراو و برینداربوانی ناڕەزایی دەربڕینەکانی ئەم دواییانی سراوان لە بەلووچستان هەڵکشاوە و تا ئێستا 12 کەس گیانی بەخت کردووە.
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپا دژی ناڕازییەکان، کوژرانی لانیکەم 15 کەس و برینداربوونی پتر لە 70 کەسی لێکەوتۆتەوە. لە دووشەممە چواری ڕەشەمەوە تائێستە ناڕەزایی بوونی بەربڵاو لە شارەکانی سەرجەنگەڵ، سوران، سەراوان، جەکیگوور، ئێرانشەهر و زاهیدان هاتۆتە ئاراوە.
مانگرتن و داخستنی ڕێگەکان، شوێنی کار و کەسابە و ناڕەزایی دەربڕینەکانی سەرشەقامەکانی خەڵکی شارەکانی بەلووچستان بە دەستێوەردانی هێزه ئینتزامی و چەکدارەکان کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتۆتەوە.
حکوومەتی ئێران لەم ناوچانە هێڵی ئینتەڕنێتی بە تەواوی بڕیووە. هەروەها هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکوومەت ڕێژەیەکی زۆر لە ناڕازیانیان دەستبەسەر کردووە.
چوارشەممە شەشی ڕەشەمە و لە دووهەمین ڕۆژی سەرهەڵدانەکان، دوو هاوڵاتی بۆ وێنه مێرمنداڵێک لە گوندی شووری زاهیدان بە دەستی هێزە چەکدارەکان کوژراون.
ناونیشانی ئەم کەسانە، حەسەن محەممەد زێهی، 13 ساڵ تەمەن کوڕی نیاز محەممەد و محەممەد ساڵح موعتەقدی ڕاگەیەندراوە. هاوکات ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ناڕازی دەستبەسەر کراون.
ناونیشانی 3 لەم کەسانە، ” محەممەد شەهرسان زێهی، کوڕی کاهم داد، عەزیز شەهرسان زێهی، 16 ساڵ کوڕی لەهداد، خەڵکی شاری مێهرستان و محەممەد دەرزادە، کوڕی عەبدولغەفوور، نیشتەجێی گوندی دزەک سەر بەە شاری سەراوان ڕاگەیەندراوە. شیاوی باسە کە لە ڕووداوی تەقەی هێزەکانی سپاـیش 9 سووتەمەنی هەڵگری بەلووچ کوژراون.
پارێزگاری حکوومەتی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە حاشا لێکردن لە ئاماری گیان بەختکردووان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە” سیستان و بەلووچستان هەنووکە لە دۆخی ئەمنی زۆر باشدایە”.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا گەڵاڵە کراوە کە دووشەممە 4ی ڕەشەمە، ناڕەزایەتی خەڵک بەرانبەر بە داخستنی ڕێڕەوی ڕاگواستنی سووتەمەنی گرووپێک لە سووتەمەنی هەڵگران لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە تەقەی هێزە چەکدارەکان و کوژران برینداربوونی ڕێژەیەک هاوڵاتی بەلووچی لێکەوتەوە.
ناونیشانی هاوڵاتیانی گیان بەختکردوو بە شێوەی خوارەوەیە:” یەحیا گنگوزێهی، کوڕی عەلی خان، عەبدوڵڕەحمان شەهرسان زێهی، عەبدی شەهرسان زێهی کوڕی بەهار شاە، سەلمان شەهرسان زێهی، ڕەحمان بەخش دێهواری کوڕی بەهارشاە، عەبدولوەهاب دامەنی، ئۆنس ساحێب زادە، عەبدولغەفوور تووتازێهی، محەممەد میربەلووچ زێهی، محەممەد نوسرەت زێهی” 17 ساڵ تەمەن کوڕی بەشیر و ناونیشانی برینداربوان ” بێهزاد ئازادی کوڕی ڕەسووڵ، ئیدریس بەلووج زێهی کوڕی حەسەن، محەممەد مەندازێهی، سەلمان کۆڕی جەنگهان، عەبدولسەتار دێهواری کوڕی خەیر محەممەد”.
هەر لەم پێوەندییەدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کوشتنی هاوڵاتیانی بەلووچی بە توندی مەحکووم و ئیدانە کردووە و خوازیاری ڕاوەستانی کوشتنی هاوڵاتیان، و دژکردەوەی نەتەوە بندەستەکانی ژێرچپۆکی حکوومەتی ئێران و کۆمەڵگای جیهانی ـیە.
حکوومەتی ئێران ڕۆژانە هاوڵاتیانی بەلووچ ئەکوژێ و دامەزراوە حکوومییەکان بە درۆ دەلەسە دەستیان داوەتە سەلماندنی ئەم کوشتارە و ڕێگەپێدانی یاسایی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان