KMMK:
بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 3و 4ی ڕەشەمەی 2020ی کوردی، 2 کەس بریندار بوون.
دووشەممە 4ی ڕەشەمە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە ناوچەی «هەفت تەپە» منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان بەسەختی بریندار بووە و قاچ و دەستی بەو تەقینەوە بریندار بوون.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە ی 3ی ڕەشەمە تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین لە ناوچەی تەنگاو بوو بە هۆی برینداربوونی گەنجێکی 19 ساڵان.
تەقینەوەی مین و برینداربوونی ئەو دوو هاوڵاتیە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئێران پێشتر چەندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە کێڵگە مینەکانی پاککردۆتەوە.
ڕۆژانە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون، هاوڵاتیان بریندار دەبن و حکومەتی ئێران هەوڵ بۆ پاککردنەوەی ئەو کێڵگانە نادات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- کوشتاری بێرحمانە لە بەلووچستان: 8 کوژراو و 50 بریندار
- ماوەی دەستبەسەری دانا سەمەدی درێژ کرایەوە