شوان پشتوار بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:
دووشەممە 4ی رەشەمەی 2720ی کوردی، شوان پشتوار 39 ساڵان، کوڕی عەبدولرەحمان، خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی تا کاتی کۆتایی قۆناغی دادڕەسی «پاش بڕیار دانی دادوەر» بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە: ناوبراو لە بڕواری 5ی رێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆیەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بەڕێ کرابوو و لە بڕواری 25 رێبەندان پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکان بۆ بەشی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئێران لەم شارە گوازرابویەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK : تۆمەتی ئەندام بون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵ نراوە بەم کەسەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: