یەک لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دونیانە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

یەکشەممە 3ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، عەلی زوڵفی کوڕی هەمزە خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی 200 ملوێن تمەنی تا کۆتایی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 30ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکان، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران ڕاگوازرابوو.

تا ئێستە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو دەکار گیراون بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان