KMMK:
سێشەمە 16 فێوریەی 2021، دادگای هه‌ولێر، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نووسی بادیناندا سه‌پاند.
دادگای هه‌ولێر تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌پاڵ هه‌ر یه‌ك له شێروان شێروانی، ئه‌یاز كه‌ره‌م، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و شڤان سه‌عید.
به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی ئەو شەش چالاکوانانی باسیان له‌وه كردووه؛ «هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ سه‌لماندنی تاوان له‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانانه و سزاكه به ته‌واوه‌تی سیاسیی بووه، چوونكه به‌ڵگه‌كان ته‌نها بریتی بوون له ئه‌ندامبوون له گروپی مه‌سێنجێر كه تیایدا ته‌نها ئاڵوگۆڕی زانیاریی رۆژنامه‌وانی كراوه.»
ئەو بڕیارە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ئازادی ڕادەربڕین و نادادپه‌روه‌رانه و هه‌وڵێكە بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان.
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە؛ «ئه‌و كه‌سانه, لە رێگای سۆشیاڵ میدیا و گروپی دانووستان، پلانیان بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەبووە. بەڵگەکان بریتین لە گرتنی وێنەی ناوچەی قەدەغەکراوی ئەمنی و نامیلکە کە تێیدا باس لە هەڵگرتنی چەک دەکرێت دژی حکومەت. تۆمەتباران ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەیان بەکارهێناوە کە چوار مەغزەنی کڵاشینکۆڤ، تاپڕ و دووربینی سەربازیی تێدابووە.»
به‌وته‌ی به‌شێك له شایه‌تحاڵانی به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانه تۆمه‌ته‌كانیان ره‌تكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه له ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاردابوون له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان.
لەم بارەوە 31 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایانگەیاندوە؛ «سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو, كه ئه‌م هاوڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجام داوه و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكه‌ن و ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یر بوو، سزاکەیان ڕێک بۆچوونی سەرۆکی حکومەتە.»
ئه‌و 31 په‌رله‌مانتاره راشیانگه‌یاندووه، «سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین و مافەکانهیان لە زەوت کرابوون، مافگەلێک كه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تۆمەتبار به پێی یاسا دەبێ هەیبێت، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌م لێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین.»
به‌پێی وته‌ی چاودێران و چالاكوانانی باشوری كوردستان گرتن و سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی بادینان له لایه‌كه‌وه زه‌برێكی گه‌وره‌یه له سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌خاته خزمه‌تی حزبه‌كان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و سه‌ركوتی ره‌خنه‌گران و پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان چاوەروانە سیستەمی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌دا ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست ده‌كاته‌وه و سزای ئه‌و چالاكوانانه هەڵبوەشێنێتەوە و رێچکەی دیموکراسی و سەروەری گەل بگرنە بەر.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان