سەپاندنی سزای 3 مانگ بەندکردن بەسەر چالاکێکی ئایینی لە شاری مەھاباد

KMMK:

یەک شەممە 26ی رێبەندانی 2720ی کوردی، چالاکێکی ئایینی و مامۆستای خوێندنگا بە ناوی « حوسەین حەسەن خانی» لە لایەن دادگەی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە لە شاری مەھاباد سزای 3 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

شایانی باسە کە، حوسەین حەسەن خانی مامۆستای خوێندنگا بووە لەشاری مەھاباد و ئێستا خانە نشین کراوە و هەروەھا ناوبراو ئەندامی رێکخراوەی مەکتەب قورئانە لەو شارە.

ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی لەلایەن دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە سزای 3 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

جێگای وەبیر ھێنانە کە، حوسەین حەسەن خانی لە رۆژی چوار شەمە رێکەوتی1ی خەرمانانی ئەمساڵ لە نێو ماڵەکەی خۆی لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر دەکرێت و پاش تێپەڕاندنی قۆناخەکانی لێپێچینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئەم سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان