KMMK:
شەممە 25ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، چوار چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ” شەپۆل خزری، خەڵکی مەهاباد، حسێن گەردشی خەڵکی بۆکان و فەرهاد مووساپوور، کوڕی ڕەحیم خەڵکی ڕەبەت و شوانە پوشتەوا” کوڕی عبدوڵڕەحمان خەڵکی شاری نەغەده، پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی سازمانی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازران.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە 21ی ڕێبەندان، دوو چالاکی دەستبەسەرکراوی دیـکە بە ناوەکانی” سیروان نووری و سۆران حسێن زادە” خەڵکی مەهاباد لە گرتووخانەی سازمانی ئیتلاعاتی سپاه بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازران.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم پێنج هاوڵاتییە بە تۆمەتی” هاریکاری حیزبێکی کوردی، دژبەری دەسەڵات” و شوانە پوشتوار، بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان، دەستبەسەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


