KMMK:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەینی 24ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، عەلی زوڵفی هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان پاش تێپەڕینی 25 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانــیدا، هێشتا چارەنووسی نادیار و بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و زانیارییەکی لێ وەرنەگیردراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 30ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە ناوبراو، لە کاتی دەستبەسەرییەوە تا ئێستە لە مافی پێوندی و چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری بەرگریکار بێبەری بووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی عەلی زوڵفی نەزانراوە و هەوڵی بنەماڵەکەی لە گەڵ ناوەندە قەزایی و ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ و بۆکان ئەنجامی نەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان


