KMMK:
یەکشەممە 19ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی” قادر ڕەسووڵ پوور، محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور و سەردار محەممەد پوور” خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ئەو شارە ئازاد کران.
جێی بیرهێنانەوەیە کە محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور ڕێکەوتی 30ی بەفرانبار و قادر ڕەسووڵ پوور ڕێکەوتی 1ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بە شێوەی لێک جیاواز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی تەواو کردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە شاری ورمێ و لە کۆتاییدا پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری بۆکان ڕاگوازران.
شیاوی باسە کە سەردار محەممەد پوور ـیش سەرەتای ڕێبەندای ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتت پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان