سیاسیگرتن و زیندانهەواڵەکان

کامیل جەباروەند و ئەنوەر چالشی بە ئەندامەتی حیزبە کوردستانیەکان تۆمەتبار کران

KMMK:

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان، دووشەممە 20ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کامیل جەباروەند و ئەنوەر چالشی لە لقی شەشی “بازپرسی” دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران له ورمێ جۆری تاوانەکەیان بۆ ڕوونکراوەتەوە.

ئەم دوو هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لقی شەشی بازپرسی دادگای ئینقلاب بە ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراون.

ئەم دوو هاوڵاتییە دوازدەی سەرماوەزی ئەمساڵ له لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی “المهدی” سپای پاسداران ڕاگوازرابوون.

کامیل جەباروەند نیشتەجێی گوندس چریکاوا و ئەنوەر چالشی خەڵکی گوندی گەورەدێی مەرگەوەری ورمێ له ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

Related posts

دەستبەسەری و نەبونی زانیاری لە چارەنوسی باوەڕمەندێکی ئاینی یارسان

دێولان؛ دەستبەسەر کردنی فەرهاد زەندی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران

Rahim Kholafai

کرماشان/ دەستدرێژی کرایە سەر دوو منداڵ