دەستبەسەری، ئەشکەنجە و تاڵانی کەلووپەلی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

KMMK:

یەکشەممە 19ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســنووری چالدێران گرووپێکی 8 کەسی کۆڵبەریان دەستبەسەر و ئەشکەنجە کردووە و پاشان بارەکانیان تاڵان کردوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ” ڕەسووڵ خالدی، مێهدی خالدی، قەسیم، داوود، جەلال، محەممەد و بەشار” و دوو کۆڵبەر دیکەی خەڵکی گوندی سیگڕکان ـیان دەستبەسەر و لێدان و ئەشکەنجەیان کردوون و پاشان لە بریتی ئازادی هەر کامیان داوای 3 ملوێن تمەن بەرتیلیان کردووە.

بە پێی وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، کۆڵبەران هەنووکەیش لە گرتووخانەی پاسگای هەنگی سنووری چالدێران دەستبەسەر و ڕاگیراون. و هەروەها دەکوترێ کە ئەم کۆڵبەرانە جگەرەیان پێ بووە کە لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە تاڵان کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان