KMMK:
چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ی کوردی، مێهراد تاڵشی خەڵکی شاری دیواندەڕە کە له تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێم دەسبەسەر کرابوو، گیانی لە دەست دا.
بەپێی زانیاریەکان کە گەیشتووەتە کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە زەمانی دەسبەسەر بوون و لێپرسین ئەشکەنجە کراوە و لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی و ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران گیانی لە دەس داوە.
بنەماڵەی ناوبراو دوای دوو ڕۆژ بەدواداچوون لە کۆتایی دا جەستەی بێ گیانی منداڵی خۆیان لە شوێنە ئەمنیەکانی ئێران وەر گرتووە. بنە ماڵەی مێهرداد تاڵشی شوێنی برینەکانیان لەسەر جەستەی کۆڕەکەیان بینیوە.
جێگای باسە کە وەزارەتی ئێتڵاعاتی ئێران هەڕەشەی لە بنەماڵەی تاڵشی کردووە کە بە هیچ شێوەیک لەگەڵ هیچ ڕاگەیاندن و میدیایکا پێوەندی نەگرن و ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی مێهرداد لە بێ دەنگیێکی تەواوە بەڕێوە ببەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان