ڕۆیا جەلالی دەستبەسەرکرا

KMMK:
سێ شەمە ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هاوڵاتییەک بە ناوی ڕۆیا جەلالی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان گەیشتووەتە کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران، کاتژمێری ١ی دووای نیوەڕۆ هەڵدەکوتنە سەڕ ماڵی خاتوو جەلالی و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەو هاوڵاتییە دەستبەسەر دەکەن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەریی و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆیا جەلالی نەزانراوە و هەوڵی بنەماڵەکەیان لەم چوارچێوەیە بێ ئاکام بووە.

شیاوی باسە خاتوو ڕۆیا جەلالی هاوژینی چالاکی ژینگەپارێز خەبات مەفاخریە، خەبات مەفاخری پێشتر واتا پێنجشەممە 18ی بەفرانباری 2720ی کوردی بە دانانی بارمتە بە شــێوەی کاتی لە زیندانی ئێران له شاری ســنە ئازاد کراوە.

خاتوو ڕۆیا جەلالی خاوەنی دوو منداڵە، لە کاتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵەکەی منداڵەکانی تووشی شۆک بوون و تەندروستیان باش نیە، هەروەها ناوبراو نەخۆشینی MSی هەیەو ئەمەش بۆتە جێگای نیگەرانی زیاتری ماڵباتەکەی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان