برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

KMMK:

دووشەممە 13ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی” هادی ڕزایی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە خەستی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی مەریوان تەقە لە گرووپێک کۆڵبەر و کاسبکار دەکەن و ئەم کۆڵبەرە فیشەکی بەردەکەوێ و بە خەستی بریندار دەبێ.

شیاوی باسە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانە تەندرووستییەکانی شاری سنە کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

%d bloggers like this: