KMMK:
شەممە 11ی ڕێبەندانی 2720ی کورد، هاوڵاتییەک بە ناوی “فەیسەڵ عەلی ئابادی” کوڕی یاسین، خەڵکی گوندی شاهوانەی سەر بە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانەنەی نراونەتە پاڵی و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانی بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان