مەهاباد؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

هەینی 4ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، نابراو پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژێر ناوی ” کۆماری کوردســتان” له ڕێی تلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد کرابوو و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، بڕیاری دەستبەسەریی بۆ دەرکراوە و بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە زۆرینەی کەمپەینە مەدەنیەکان لەو شاره بە مەبەستی یارمەتیدانی بوولەرزە لێدراوان ڕۆڵێکی چالاکی هەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان