سەقز؛ ئازادی هاوڵاتییەک بە شێوەی کاتی

KMMK:

دووشەممە 6ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی عەتا (شەماڵ) ڕەحمانی زادە، خەڵکی سەقز، تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 2ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە ناڕەزایەتی دژ بە سووکایەتی دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێران بە جلی کوردی، لە گۆڕەپانی هەڵۆی سەقز ئامادە ببوو، کە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان