ورمێ؛ گوازتنەوەی هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە زیندان

KMMK:

دووشەممە 6ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ئەحمەد ئیلاهی، تەمەن 33ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ گوازرایەوە.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو لە هاوینی 2718 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حوکمەت دەسبەسەر و دوایی 3مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ئەحمەد ئیڵاهی پووشپەری ئەمساڵ لە لایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە ومێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلو بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی دەسەڵات و هاریکاری لەگەڵ گرووپە سەلەفیەکان “بە 1ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو و دوایی ئەم حوکمە بۆ 9مانگ زیندانی تەعزیری دا شکابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان