ورمێ؛ هاوڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

شەممە 27ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی حەسەن (ڕەحمان) بەراتی، کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گۆندی “باوان” سەر بە ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئیران لەم شارە گوازرایەوە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 10ی پووشپەری 2719ی کوردی لە کاتی کاری کشت وکاڵ لە گۆندی “باوان”لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیران دەسبەسەر و پاش 17ڕۆژ دەسبەسەری لە ژووری تاکە کەسی لە گرتووخانەی ئەمنییەتی لە بەندی 3_4 زیندانی ئیران لە ورمێ گوازرایەوەو و پاش 23 ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوازی کاتی ئازاد کرابوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان ،بەڕێز بەراتی 15 گەڵاوێژ 2719ی کوردی ، لە لایان لقی سێی دادگای ئینقلابی ئیران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزا نەجەف زادە”محاکمەو بە تۆمەتی “هاریکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات”بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمە لە لقی یەکی دادگای پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی لە ئورمیە بۆ6مانگ زیندانی تەعزیری داشکابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: