دەستبەسەری دوو هاوڵاتی دیکه لە سەقز و سـنە

KMMK:

شەممە 4ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەفشین ئیلاهی خەڵکی سەقز و جەمیل ئەحمەدیان دانیشتووس شاری ســنه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەفشین ئیلاهی لە بەشی ماددەی خۆراکی کوومپانیاییەک بە ناوی “نووشین” لە شاری سەقز کار دەکات.
ناوبراو بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت دواتر ماڵەکەی دەپشکنن و هەندێ کەلوو‌پەلی تایبەتی دەستبەسەردا دەگرن و لە خۆیانی دەبەن.

هەمان ڕۆژ واتە شەممە، لە شاری ســن هاوڵاتییەک بە ناوی جەمیل ئەحمەدیان ـیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر و ئەو‌ تۆمەتانەی پێیانەوە لکێنراون زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: