سەردەشت; پەنابەرێکی خنکاو لە ئاوەکانی تورکیا لە شوێنی لەدایک بونی بەخاک سپێردرا

KMMK:

هەینی 3ی رێبەندانی 2720ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی رەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی شەهرام خزری کوڕئ عەزیزی حاجی حەسەن، کە لە رێگای دەرباز بوون بۆ وڵاتانی ئەوروپا گیانی لەدەست دابوو لە شوێنی لەدایک بونی بە خاک سپێردرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، ئەم شارۆمەندەی خەڵکی سەردەشت لە ئاوەکانی تورکیا بەلەمەکەیان نوقم دەبێت و ئەم کەسە و چەند کەسێکی تر دەخنکێن. پێویست بە وتنە کە، ئەم پەنابەرە پەش چەند مانگێک پاش پشکنینی DNA لە نێو پەنابەرانی دیکە لە تورکیا دۆزرایەوە، ئەمڕۆ لە رەبەت شوێنی لەدایک بونی نێژرا.

دەبێت ئاماژە بکرێت کە، لە ساڵی رابردوو 2000 شارۆمەند لە کۆی گشتی دانیشتوانی شاری سەردەشت کە رێژەکەی دەگاتە 120 هەزار کەس بۆ دەرەوەی کوردستان بەرەو ئرووپا کۆچیان کردوە.

هەروەها دەبێت ئاماژە بکرێت کە، هەژاری، زەختی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە سەرەکی ترین هۆکارگەلی کۆچ کردنی شارۆمەندانی ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان