دوو هاوڵاتی لە پیرانشار و سەقز دەستبەسەر کران

KMMK:

هەینی 3ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ” پشتیوان نەبی زەڕگەتەن” 37 ساڵ تەمەن کوڕی سەلمان خەڵکی پیرانشار و ” عەتا ڕەحمان زادە” خەڵکی سەقز لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو عەتا ڕەحمان زادە دوابەدوای ئەوەی ناڕەزایی بە جلی کوردی ناوبرا لە گۆڕەپانی هەڵۆی سەقز بە جلی کوردییەوە ئامادە ببوو بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممەی حەوتووی ڕابردوو پشتیوان نەبی زەڕگەتەن لە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ هەبوونی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی بەم هاوڵاتیانەوە لکێنراون و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان