KMMK:
چوارشەممه 1ی ڕێبەندای 2720ی کوردی، سێ هاولاتی بە ناوەکانی ” قادر ڕەسووڵ پوور” خەڵکی ئاڵی کەند، ” محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور” و “عەلی زەلفی” دانیشتووی شارۆچکەی فەرهەنگیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکان، بەڕێز ڕەسووڵ پوور بە بێ نواندنی حوکمی قەزاسس دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەریدا درگا و پەنجەرەی ماڵەکەشیان شکاندووە.
لە لایەکی دیکەو ڕۆژی سێشەممە” محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور لە شوێنی کارەکەی بە بێ هەبوونی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
لە کاتی دەستبەسەریدا هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو: کۆمپیۆتەر، موبایل و فیلمی کامێرای چاودێری شوێنی کارەکەیشی دەستی بەسەردا گیـراوە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە” عەلی زوڵفی” بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواله هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتی لکێنراوە پێیانەوە و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە ئاشکرا نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان