ورمێ؛ کوژرانی پێنج کۆڵبەر بە هۆی داڕمانی هەرەس

KMMK::

دووشەممە 29ی بەفرانباری 2720ی کوردی، کۆمەڵێک کۆڵبەر لە خاڵی سنووری ورمێ تووشی هەرەس هاتن کە لە ئاکامدا ئەو پێنج کۆڵبەره بە ناوەکانی” مەتین ئەسلانی” کوڕی عوسمان، ” یاوەر ئەسلانی” کوڕی لوقمان” و بیلین ئەحمەدی” کوڕی سادق، ” ئەولایی خودایی” کوڕی حاتەم، و ” فورات خودایی” کوڕی خورشید خەڵکی گوندی “کوران” ی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لە ورمێ گیانی خۆیان لە دەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، تەرمی ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن هێزی خەڵکی باکووری کوردستان لە ژێر هەرەس دەرهێنران و هەنووکە لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی تورکیادان.

تا کاتیداڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی کۆڵبەرەکانی دیـکە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان