KMMK:
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێران، تا ئێستا لەسەر دۆخییان هیچ زانیاری بەردەستەوە نییە و دیار نییە ئەو چالاکوانە مەدەنی و خوێندکارانە بۆچی دەسبەسەرکراون.
لە بەردەوامی ئەو زانیارییانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەریگرتووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا 34 چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، خوێندکار و هاوڵاتی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و گوازراونەتەوە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەت.
تاران: سۆهێب بادرۆج. فەرزاد سامانی. دەریا تالبانی، سیروان نووری، ئەفشین مام ئەحمەد، سالار رەهوی و شەپوول خزری.
مهاباد: ئیمان عەبدی، حەسەن عەبدی، سۆران حەسەن زادە، سۆران محەمەدی و ئەمیر بازدیدی ئازەر
رەبەت: بەهمەن یوسف زادە، فەرهاد مووسا پوور و فریدوون مووساپوور
مەریوان: زانیار موعتەمدی، سیروان کەریم نەژاد، کەیوان مینوویی، کارۆ عەلیداد، جەبار پیرۆزی و سەڵمان ئەدوایی.
سلین(هەورامان): سیامەک مەنسوورپوور و ئەکرەم (محەمەد) ئەدوایی.
سنە(سنندج): ئرام یوسفی، ئرام مورادیان و کامیل نووری.
نەغدە: عەبدواللە حاج ئەحمەدی، پەیمان حاج ئەحمەدی و گەلاوێژ عەبدولاهی.
بۆکان: عەزیمە ناسری و حۆسێن گەردێشی
ناوی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی بۆکان هێشتا ڕوون نییە.
دەسبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانە لەگەڵ توندوتیژی و لێدان بووە و هێزە ئەمنیەکانیش هیچ فەرمانی دادوەرییان بۆ مۆڵەتی یاسایی نەبووە.
بە گوێرەی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران ئەو چالاکوانە سڤیل و خوێندکاریانە دەستبەسەر کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان