ژنانکوژراوهەواڵەکان

سەردەشت؛ ژنێک بە بیانووی پاراستنی نامووس کوژرا

KMMK:

یەکشەممە 28ی بەفرانباری 2720ی کوردی زانیاری درا کە هاوڵاتییەک بە ناوی “سۆنیا دێهقان” 25 ساڵ تەمەن و کچی کەیوان لە سەردەشت ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتوویی ڕابردوو لە لایەن ئەندامی بنەماڵەکەیەوە کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ژێر ناوی پاراستنی نامووس و شەرەف لە لایەن برایەکی و کوڕی مامیەوە کوژرا و باوکیشی کە هەنووکە لە زیندانە، ئاگاداری ڕووداوەکە بووە.

کوتراوە کە تەرمی سۆنیا بۆ دەروون شیکاری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ.

شیاوی باسە کە لە پێوەندی لە گەڵ کوشتنی سۆنیا دێهقان تا ئێستە کەسێک دەستبەسەر نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

Related posts

ڕاگەیاندراوی HDP لەمەڕ چوونی سپای تورکیا بۆ جەڕابلووس

مەحكووم كرانی ھاوڵاتییەكی بۆكانی بە زیندان و فەلاقە

هێرشی سه‌له‌فیه‌کان بۆ سه‌ر هاوڵاتیان درێژەی هەیە