رۆژهەڵاتی کوردستان; بریندار بوونی دوو کۆڵبەر

KMMK:

یەکشەممە28ی بەفرانباری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بردیندار دەبێت و کۆڵبەرێکی تریش خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەوە دەکەوێتە خوارەوە و بە خەستی بریندار دەبێت.

بە پێی راپۆرتەکە، شەوی رابردوو کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەونە نێو بۆسەی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاڵی سنوری نەوسو و هێزە سنووریەکان تەقەیان لێدەکەن.

بە هۆی تەقەی ئەم هێزەوە کۆڵبەرێک بە ناوی« ئامانج» تەمەن 27 ساڵان بریندار کراوە. ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی براوەتە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری جوانڕۆ .

لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بە ناوی« عوسمان.خ» 55 ساڵان و خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە چیاکانی «نەنۆڕ» لە بەرزاییەوە دەکەوێتە خوارەوە و لە بەشەکانی پشت و جمگەکانی پشتی بە خەستی بریندار دەبێت. ناوبراوە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان