خوڕەم ئاوا؛ کوژرانی ناڕازییەکی سیاسی

KMMK:

شارۆمەدنێک بە ناوی سەلمان نەزەری 25 ساڵ تەمەن، وەرزشوانی جوان سازی لەش، خەڵکی خوڕەم ئاوا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە هۆی بڵاوکردنەوەی چەندد پۆستی ناڕەزایی دەربڕین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کەوتەبەر هەڕەشە و ڕاوەدونان، ناوبراو پاش نەسڕینەوەی ئەو پۆستانە، هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی، بەڵام توانی هەڵبێت و پاش چەندد ڕۆژ بە خەیاڵی ئەوەی کە ئیدی لە ژێر چاوەدێریدا نەماوە ڕوو لە یانەی وەرزشییەکەی دەکا و لەو شەقامەی کە دەخواتە یانەی وەرزشیەکەی لە شارۆچکەی پاسیلوونی خوڕەم ئاوا گەمارۆ دەدرێ و لە کاتێکدا ناوبراو هەڵ دێت، لە لایەن ئەو هێزانەوە تەقەی لێدەکرێ و بە بەرکەوتنی فیشەکێک لە لاقی ڕادەوەستێ و پاش دەستبەسەری ناوبراو وێڕای قوڵی برینەکەی لە بەرانبەریان ڕادەوەستێ و بەرگری لە خۆی دەکات هەر بۆیە لە ژێر ئەشکەنجە و لێدانی قورس و خوێن لەبەرچوونی زۆر پاش چەندد کاتژمێر گیانی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە سەلمان تەنیا کاسبکاری ماڵ و یارمەتی دەری برا نەخۆشەکەی دەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان