KMMK:
سێشەممە 23ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سیامەک مەنسوور پوور و ئەکرەم (محەممەد) ئەدوایی دانیشتووی سلێن سەر بە هەورامان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە لە درێژەی دەستبەسەر هاوڵاتیان و چالاکانی مەدەنی لە دیکە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان هاتۆتە ئاراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە دەست نەکەوتووە.
دامەزراوە ئەمنییەکان کاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانەیان بەر توندوتیژی و بێ ڕێزی گرتووە.
شیاوی باسە کە لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو و بە هەژاری ئەم دوو هاوڵاتییەوە سەرجەم 22 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان