ئیلام/ هاووڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

یەکشەممە ۲۱ بەفرانباری ۲۷۲۰ کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ۳۷ ساڵ، دانیشتووی گوندی “سەربلە” سەر بە شاری ئیلام، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە، هەینی حەوتووی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ویدیۆیی داوای لێبوورین و گەردن‌ئازایی لە بنەماڵە و هاوڕێیان کردبوو و بە خواردنی حەبی برینج(قرص برنج) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

جێگای ئاماژیە کە، تا کاتی نووسینی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر ناسنامەی ئەو کەسە لە بەر دەست دانییە.

جێگای سرنجە کە، نەبوونی و هەژاری و نەبوونی هەلی ڕەخساو بۆ ئیش و کار و نادیاری داهاتوویەکی ڕوونی کاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە هۆکاری سەرەکی جەخت و فشار بەسەر خەڵک و بەتایبەتی لاوان و بە ڕۆژانە خەساری جددی لێدەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: