هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

KMMK:

ڕۆژی هەینی 19ی بەفرانباری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی” ئومێد ساڵحی” تەمەن 26 ساڵ خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە شارۆچکەی کەلاتڕەزانی شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە خەستی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە کاتێکدا گرووپک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان لە ڕۆیشتندا بوون دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئەم کۆڵبەرە فیشەکی بەردەکەوێ و بریندار دەبێ.

شیاوی باسە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانە تەندرووستییەکانی شاری مەریوان کراوە و هەنووکە لە ژێر چارەسەری پزیشکی دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان