KMMK:
هەینی 19ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” تارا تەمەرخانی” 13 ساڵ تەمەن کچی حەسەن خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە ڕێی خۆی کوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممە ئەم حەوتوویە بە هۆکاری کێشە و ئاڵۆزی بنەماڵەییەوە پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان