هۆڵەندا؛ درێژەی تەقینەوەکانی مارکێتە کوردیەکان

KMMK:

دووشەممە 15ی بەفرانباری 2721ی کوردی، پێنجەمین تەقینەوە لە مارکێتە کوردیەکانی دانیشتووی وەڵاتی هۆڵەندا ڕوویدا.

“تەها محەمەد” ساحێبی ئەو مارکێتەیەو دەڵێت لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو پێنج مارکێتی کوردەکانی دانیشتووی هۆڵەندا تەقێندراونەتەوەو پۆلیسی هۆڵەندای لەوبارەوە بە لاواز زانیوە.

بەپێی ڕاپورتی میدیاکانی وەڵاتی هۆڵەندا، ڕاگەیاندراوە کە سێ حەوتوو لەمەو پێش 4 مارکێتی کوردەکانی دانیشتووی ئەو وەڵاتە تەقێندراونەتەوە. هەروەها ئەمڕۆش لەلایەن ئەو میدیایانەوە ڕاگەیاندراوە کە ڕۆژی دووشەممە یەکێک لە مارکێتە کوردەکانی شاری تیلبورگ تەقینەوە ڕوویداوەو ئاور کەوتۆتەوە بەڵام هیچ خەسارێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

پۆلیسی هۆڵەندا تەقینەوەکان بە ئەنقەست و سەربەیەک دەزانێت و سەبارەت بەوەی هەموو کارگەرەکانی ئەو ماڕکێتانە خەڵکی وەڵاتی لەهستانن، دەوڵەتی ئەو وەڵاتە داوای لە پۆلیسی هۆڵەندا کردوە بەدواداچوون سەبارەت بەو ڕووداوانە بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: