ورمێ؛ پشکنین و لەناو بردنی کەلووپەلی زیندانییان لەلایەن هێزگەلی تایبەتی زیندان

KMMK:

یەکشەمە 14 بەفرانباری 2720ی کوردی، هێزگەلی تایبەتی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ لە کاتی پشکنینی قاوشی 1، 2، 3، 4 و قاوشی 15 هەولی لەناو بردنی کەلووپەلەی زیندانییەکانیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەکاتی پشکنیندا کە زیاتر وەک هەڵکوتان بووە ، ئەفسەرەکان جگە لە تێکدانی ناو قاوشەکان، کەلووپەلی پێداویستی سەرەتایی زیندانیان وەک لیوان و تەرمۆزەکانیان شکاندووە و هەندێک دەستنووی چەند زیندانییەکیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

لە راپۆرتێکی دیکە و لەو چوارچێوەدا، رەتکردنەوەی ناردنی ئەو نەخۆشانەی کە لە بەشی بێهداری بەساڵاچووانی زیندانەکە دەستبەسەرن و ناتوانن دۆخی زیندان تەحەمول بکەن، بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان ئاماژە پێ کراوە.

شایانی باسە، جەهانشیر مەهی و ئەکبەر مستەفا دوو لەو زیندانیانە بوون کە بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی لە بەشی بێهداری بەساڵاچووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان