KMMK:
چوارشەممە 10ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “پەیام سۆهرابی” خەڵکی گوندی “بێسانە”ی سەر بە نەوسوود بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ســنووری بە گرانی بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری جوانڕۆ گوازراوەتەوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێێ زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 177 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە لە خاڵی سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردســتان بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان