راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆف له‌ مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٠

KMMK:

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی دیسەمبەری ٢٠٢٠ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.

شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری  مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاوڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات.

ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە

لەسەرەتایی ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا ٤٤هاولاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون، لە مانگی دیسەمبەر ٧ هاوڵاتی بە تۆمەتگەلی وەک کوشتن و مادە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون

گرتن و زیندان

بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە ١٨ هاوڵاتی تەنیا لەو مانگەدا دەستبەسەر کراون. ئەو هاوڵاتیانە لە کاتی گرتن دا روبەرووی ئەشکەنجە بوونەتەوە و هیچ بەڵگە یا ئیزنی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە دەستبەسەرکراوان نیشان نەدراوە. جێی ئاماژەیە کە بە گشتی لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئیستا ٢٥٨ هاوڵاتی دەستبەسەر کراون.

کۆڵبەر و کاسبکار

لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. لەم مانگەدا ٢ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون، ئەوە لە کاتێکدایە کە لەسەرەتایی  ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا بە گشتی ٧٠ کؤلبەر و کاسبکار کوژراون و ١٧٦ کؤلبەر و کاسبکاریش بریندار کراون.

خۆکووژی

لەم مانگەدا ١٦ هاوڵاتی خۆیان کووشتوە

بە گشتی ١٢ ژن  و ٤ پیاو خۆکووژیان کردووە. لەسەرەتایی ساڵەوە بە گشتی ٨٤ کەس خۆیان کووشتوە یا کوژراون، کە بریتین لە  ٤٦ کەس ژن و ٣٨ کەسیان پیاو.

مین

لەم مانگە دا یەک هاوڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە. لەسەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠ەوە ١٢ کەس بە هۆیی تەقینەوەی مین بریندار بوون و ٨ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان